کۆمسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدان تا نیوەڕۆ لە ٢٣٪ یە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنی لە دەنگداندا تا کاتژمێر ١٢:٠٠ بڵاوکردەوە کە بەگشتی لە عێراقدا ڕێژەکە لە ٢٣٪.

سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی بۆ ١٢:٠٠ نیوەڕۆ بڵاوکردەوە، ڕێژەکە بە، شێوەیەیە:

هەولێر: ٢٨.٩٣٪
سلێمانی: ٢٤.٨٨٪
دهۆک: ٢٧.٣٦٪
کەرکوک: ٢٨.٨٥٪
بەغداد/ کەرخ: ٢٣.٠٤٪
بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای سەڵاحەدینە: ٣١.٥٧٪
کەمترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای میسانە: ١٦.٦٣٪

لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی ئەمڕۆوە بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا کراونەتەوە و تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند" دە هەزار کارتی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە" و تا ئێوارە هاوڵاتیان دەتوانن بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە. 




PM:02:48:11/11/2025