وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند'' کۆی گشتیی ئەو سکاڵایانەی لە دەنگدانی تایبەتی و گشتیی تۆمارکراون بۆ ١٠١ سکاڵا بەرزبووەوە.''
جومانە غەلای، پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، لە لێدوانێکیدا دەڵێت'' لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتییدا ١٠١ سکاڵا تۆمارکراون، بە جۆرێک ٤٤ سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و ٥٧ سکاڵا لە دەنگدانی گشتی تۆمارکراون.''
وتیشی'' ئێستا کۆمیسیۆن سەرقاڵی پۆلێنکردنی سکاڵاکانە و تاوەکو کۆتایی دەوامی دوێنێ چوارشەممە وەرگرتنی سکاڵان بەردەوام بوو.''
رۆژی سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ پرۆسەی دەنگدانی گشتی و رۆژی یەکشەممەش دەنگداتی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.