پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و هۆشداری لە دروستبوونی تەم دەدرێت

کەشناسی عێراق پێشبینی نوێی لەبارەی دۆخی کەشوهەوای سەرتاسەری وڵات بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکات چالاکی بەرگەهەوا لە باکوور بەردەوام بێت و وردە وردە لە باقی ناوچەکان کەمببێتەوە، لەگەڵ دابەزینی ڕوونی پلەکانی گەرما و هۆشداری دروستبوونی تەم لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوچەی باکور شاهیدی لوتکەی شەپۆلی بارانبارین دەبێت، بەو پێیەی ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە هەندێک ناوچەدا زیاددەکات، هەندێکجاریش تەپوتۆز و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ئەمەش پێویستی بە وریایی هەیە لە ناوچەکانی نزیک دۆڵی لافاو و کەناڵەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوا شایەتی بارانێکی سووک و پەرشوبڵاو دەبن کە لە ڕۆژ و ئێواران لاواز و کەمدەبێتەوە، ئەگەری بارانبارینی بەخوڕیش لە بەشێکی دیالە و سەلاحەدین بەردەوام دەبێت لە ئەنجامی چالاکی شانەکانی کومولۆنیمبۆس.

کەشناسی دەشڵێت" ، لە ئێوارەی یەکشەممەوە ئاراستەی با لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوا وردە وردە دەگۆڕێت بۆ ئاراستەیەکی سووک بۆ مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا"و ، ڕایگەیاند" ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، لە ئەنجامدا کەشوهەوای سارد و نزیکەی زستانە دروست دەبێت، و ئەم دابەزینەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممەدا زیاتر بەرچاو دەکەوێت".

هەروەها بەشی کەشناسی هۆشداریدا لە دروستبوونی تەم و مژ لە کاتی بەیانی دووشەممە لە ناوچە بەرفراوانەکانی باکور و ڕۆژئاوا، جگە لە بەشێکی ناوەند و باشوور، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بینین، هەروەها داوای لە شۆفێران کرد لە کاتی بەیانی و لە کاتژمێرەکانی زووی بەیانیدا وریا بن.




AM:09:48:16/11/2025