حزبی دەعوەی ئیسلامی: نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەربژێر دەکەین

‌نوری مالیکی
حزبی دەعوەی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکدا بەربژێری حزبەکەی ئاشکراکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە سەرۆکی حزبەکەیان، نوری مالیکیە.

شەممە، ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکدا، حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند " ئەنجوومەنی شوورای حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە کۆی دەنگ، نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەربژێر کرد، کە ئەزموون و توانای تەواوی بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات لەم قۆناغە هەستیارەدا هەیە کە پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی ژیرانە و هاوسەنگیی سیاسییە".

ئەمە لە کاتێکدایە نوری مالیکی کە ڕابردوودا بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠١٤، حزبەکەی مالیکی لە هاوپەیمانی "دەوڵەتی قانون" بەشداری خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و توانیان ٢٩ کورسی بەدەست بهێنێت. 




PM:06:25:22/11/2025