هاتووچۆی عێراق: کامێرای چاودێری خێرایی لە سەرجەم شەقامەکانی جێگیردەکەین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق ئاشکرایدەکات، پڵانێکیان هەیە  کە لە ڕێگەیەوە کامێری چاودێری خێرای بۆ سەرجەم شەقام و چوارڕییانەکان و گۆڕەپانە گشتییەکان دابین دەکەن. 

عه‌مید نسه‌یر عه‌بدولستار به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ رایگه‌یاند'' هاتووچۆ ده‌ستیكردوه‌ به‌ به‌هێزكردنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان و چوارڕێیانه‌كان به‌ ئامێری سنورداركردنی خێرایی (رادار)، كامێرا و ئاماژه‌ زیره‌كه‌كان، جێگیرکردوە.'' 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد، بەڕێوەبەراییەتیەکە گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ كردوه‌ بۆ دانانی سیسته‌می چاودێری خێرایی پێشكه‌وتو، كه‌ له‌ به‌غدا و به‌شێك له‌ پارێزگاكان ده‌ستیان به‌ كاركردن كردوه‌.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکراکرد کە پلانێك هه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م گۆڕه‌پان و چوارڕێیانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌ كامێرا و ڕاداری مۆدێرن، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ڕێگه‌ی سیستمێكه‌وه‌ یه‌كبخرێن. 




PM:07:53:08/12/2025