300 سەربازی ئەمەریكی لە پارێزگای ئەنبار جێگیر كران

سەرچاوە سەربازییەكانی عێراق ئەمرۆ سێشەممە رایانگەیاند 300 سەرباز‌و راهێنەری ئەمەریكی بە چەندین چەك‌و كەرەسەی پێشكەوتووی سەربازیی‌و سێ هیلیكۆپتەری ئاپاچی لە بنكەی سەربازی (عین الاسد) لەپارێزگای ئەنبار جێگیر كران.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، هاتنەوەی دووبارەی سەربازانی ئەمەریكا بۆ عێراق پاش تەشەسەندنی هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ ناوچەكە‌و بۆ سەر بنكەی سەربازیی عین الاسد دێت.

بەپێی ئەو راپۆرتە وەزارەتی بەرگری عێراق هەروەها رایگەیاندوە هێزی پشتیوانی زیاتر بۆ ئەو هێزانەی سوپا ناردوە كە لە ناوچەی بێجی شەڕ لەگەڵ داعش دەكەن.

هەواڵەكانی باس لەوە دەكەن داعش بەشێكی زۆری ناوچەی بێجی گرتووەتە دەست‌و هەوڵدەدات دەست بەسەر پاڵاوگەی نەوتی بێجیدا بگرێت.




PM:03:42:23/12/2014