بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەى کەشناسیی عێراق تا ڕۆژی
چوارشەممە بارانبارین لە ناوچەکانی عێراق بەردەوام دەبێت و هەندێک کات رەشەباشی
لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بۆ نزیکەی بەستن دادەبەزن.
دەستەى کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ چەند رۆژی
داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت" ئاسمان لە ڕۆژی
یەکشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ڕوون دەبێت و لە هەندێک ناوچەی باشووریش
نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەی باکوور و هەرێمى کوردستانیش هەورى تەواو دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی دووشەممە، کەشوهەوا نیمچە
هەور دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست، کە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری
بارانبارین لە شەودا، هەروەها تەمێکی مامناوەند لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و
هەرێمى کوردستان دروست دەبێت ، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هاوشێوە
دەبێت و لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک دادەبەزێت".
دەستەکە راشیگەیاند "کەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە
هەور دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست، کە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری
بارانبارین لە شەودا، ئەمە جگە لەوەى تەمێکی مامناوەند لە سەرانسەری وڵاتدا دروست
دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی
باکوور و هەرێمى کوردستان کەمێک دادەبەزێت."
دەشڵێت "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە بەگشتی هەور دەبێت
لەگەڵ بارانبارینی لە ناوچەی باشوور و ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست، هەندێکجار ڕەشەبای
لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی پلەکانی گەرماى رۆژانى رابردوو دەبێت".