چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و داوای کرد لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.
دووشه‌ممه ١٦ كانونی یه‌كه‌م، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ٢٥٦مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاووتوێكردنی ئیستیحقاقاتی نیشتمانیی په‌یوه‌ست به قۆناغی داهاتوو و تاووتوێكردنی رێگاكانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێی چوارچێوه ده‌ستوریه‌كان بوو.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و هەنگاو بنرێت بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
جەتیان لەسەر لەسەر گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١١ی١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.