دەزگای نیشتمانی ئاسایشی عێراق بڵاویکردەوە، دوای زیاتر لە ١٠مانگ لە چاودێریکردن توانیویانە سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیر بکەن.
سێ شەممە، ١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕایگەیاند "دوای زیاتر لە ١٠ مانگ لە چاودێریکردن و بەدواداچوونی ورد توانرا لە ئۆپراسیۆنێکی هەوڵگری تایبەتدا، لە کاتی گەڕانەوەی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە سەرکردەیەکەی زۆر مەترسیداری داعش دەستگیر بکرێت، کە ناوی لە لیستی سەرکردەکانی ڕێکخراوەکەدایە".
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی نیشتمان، سەرەتای پەیوەندی کردنی ئەو سەرکردەیەی داعش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ لە ناو ڕێکخراوی قاعیدەوە بە نازناوی ئەبو عەلیا، وەلە ماوەی کارکردنیدا زیاتر لە ١٠٠ ئامێری تەقینەوەی ئامادەکردوە و لە کاتی شەڕی داعشدا چوەتە ئەو جێگایانەی کۆنترۆڵیان کردوە و لە کەرکوک و سەڵاحەدین ماوەتەوە و نازناوی ئەبوو مستەفا بوە.