وەزیری دەرەوەی عێراق هەڕەشەکی نوێی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات، لە کاتێکدا ئاماژە بۆ نزیکبوونەوەی کاتی گورزی سەربازی ئەو وڵاتە لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکرێت.
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، ئاماژەی بەوە کرد کە گروپە چەكدارەكان لەئێستادا ڕۆڵێکی بەرچاو لەناو پەرلەماندا دەگێڕن و ئەوەش ئاشكرادەكات، كەواشنتن بەشداریان لەحکومەتدا ڕەتدەکاتەوە.
وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە واشنتن بەشداری گروپە چەکدارەکان لەحکومەتدا ڕەتدەکاتەوە.
مانگی رابردوو بە ئاشکرا ئەمەریکا هۆشداری بە حکومەتی عێراق دا لە کاتی هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر حزبوڵای لوبنان لە هەر جوڵەیەکی میشلیشا شیعەکانی عێراق، ئەوا رووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل دەبنەوە.
ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە لە ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازیدا، ئیسرائیل هێرشەکە ئەنجام دەدات بە پاڵپشتی لۆجستی ئەمەریکا.