عێراق.. زیاتر لە ٣٠ هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە مانگی ڕابردوا تۆمارکراوە


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕایگەیاند” زیاتر لە ٣٠ هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە مانگی ڕابردوا تۆمارکراوە.”

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری له‌ مانگی تشرینی دووەم ڕابردوو گەیشتوەتە ٢٦ هەزار و ١٢٩ گرێبەست، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی جیابونەوە پێنج هەزار و ٨٠٥ حاڵەت بوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابونەوە دێت، بەجۆرێک سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا /ڕەسافە سێ هه‌زار و ٩٦١ گرێبەستی هاوسەرگیری و هه‌زار و ٢٣٩ حاڵەتی جیابونەوەی تۆمارکردوە.



PM:03:46:17/12/2025