نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق، بەڵێن دەدات کە بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی دووبارە عێراق مەزن بێتەوە و هەژمونی ئێران لەو وڵاتە کۆتایی بێت.
مارک ساڤایا، لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە" کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ جۆ ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی ئەنجامدا.''
وتیشی'' کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە عێراق و جارێکی دیکە عێراق مەزن دەکەینەوە.''
لای خۆیەوە، جۆو ویلسۆن، لە پلاتفۆرمی ئێکس باسی لە کۆبوونەوەکە کرد و دەڵێت'' بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ نێردەی تایبەت بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و ڕزگارکردنی لە دەستی ئێران.''
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کەسێک لە ساڤایا شایستەتر نییە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات بۆ سەرۆک ترەمپ.