بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق، داخستنی ١٠ هەزار باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی و پڕۆژەی راگهیاند.
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی باسی لەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەردەوامە لە چاودێریکردنی بینا و دامەزراوەکان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە مەرج و ستانداردەکانی سەلامەتی.
وتیشی "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لهماوهی یهكساڵدا نزیکەی ١٠ هەزار باڵهخانهو بینای بازرگانی و پیشەسازی و پڕۆژەی دیکەی دەستنیشانکردووە کە سەرپێچی ڕێساکانی سەلامەتییان کردووە.''
جهختیشیكردهوه ، كه لیژنەکانی بەرگری شارستانی بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی، بەپێی یاسای بەرگری شارستانی ژمارە ٤٤ی ساڵی ٢٠١٣، ئەو بینایانەیان داخستووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەم ساڵدا چەندین ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە پارێزگاکانی عێراق ڕوویدا و بەهۆی خراپی کوالێتی باڵەخانەکان زیانێکی گیانی زۆریان هەبووە.