ڕوانگەی عێراقی سەوز: هاوینی داهاتوو قەیرانی ئاو خواردنەوە دروست دەبێت


ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت "هاوینی داهاتوو ڕەنگە قەیرانی ئاو خراپتر بێت تا ئەو ڕادەیەی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوەش دەبێت، بڕی بارانبارین لە سەرتاسەری عێراق لە ئاستی پێویستدا نەبووە و عێراق پێویستی بە دوو ئەوەندەی بڕی باران هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا".

لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕوانگەی عێراقی سەوز ڕایگەیاند "دوای دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، عێراق پێویستیی بە زیاتر لە ١٠٠ ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، چونکە دابەزینی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بووەتە هۆی دابەزینی کوالێتی ئاو، زیادبوونی ئاستی خوێ  لە ئاوەکەدا، وشکە ساڵیی کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست و زۆنگاوەکان هەبووە و پلانی کشتوکاڵی زستانەشی بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە".

سەبارەت بە بارانبارینی باوەی ڕابردوو لە عێراقدا ڕوانگە ئاماژە بەوە دەکات " بڕی ئەو بارانەی لەم دواییانەدا باریوە زۆر نییە بەراورد بەو وشکەساڵیەی لە عێراق هەبووە، بەتایبەتی لەمساڵدا".

قەیرانی ئاو لە عێراق یەکێکە لە کێشەکان کە ڕووبەڕووی داهاتووی ئەم وڵاتە دەبێتەوە،  بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمین وڵاتدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە.




PM:05:50:21/12/2025