سۆمۆ: هەرێم چەندین جار پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی نەوت دووپات کردۆتەوە


کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەڵێت " پابەندین بە ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ هەنارەكردنی نەوت و ئەو پڕۆسەیە بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای ئالەنگارییە لۆجیستییەکان و سنورداریی توانای کۆگاکردن".

یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە وەڵامی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا ڕایگەیاند " هەرێم پابەندبونی خۆی بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە نوێ کردوەتەوە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە پێویستە هەمو کۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم، نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەن".

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ٢٦ ئەیلول٢٠٢٥،  لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای  DNO نەرویجی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشیوەیەکی سەربەخۆ دەفرۆشێت.




PM:06:11:21/12/2025