ئەمریکا داوای دورخستنەوەی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکات

ئەمریکا دووبارە داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات کە هەژموونی گروپە چەکدارەکان کەم بکەنەوە و بوونیان نەبێت لە حکومەتی نوێدا. 

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڵاویکردەوە'' لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق، ئەمریکا فشارەکانی زیاتر دەکات کە هەژموونی گروپە چەکدارەکان کەم بکاتەوە.'' 

ئاماژە بوەشکراوە، ئەمریکا سنووری دیاریکراوی خۆی دیاری کردووە، کە بریتییە لە دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکان و چەکداماڵینیان. 

هەندێک سەرچاوەی عێراقیش باسیان لەوەکردوە،  ئەمریکا مەرجی داناوە کە نابێت گرووپە چەکدارەکان بەشداری لە حکومەتی داهاتوو بکەن و، داوای چەکداماڵین و بچڕاندنی پەیوەندیی گرووپەکانی کردووە لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران.

ئەوەشیان ئاشکراکردوە کە ئەمریکا پێداگر دەبێت لەسەر پێویستیی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق. 

ئەمە لە کاتێکدایە، مارک ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق، هەر لەگەڵ دەستبەکار بوونی جەختی کردەوە لەوەی دەبێت گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڵوەشێنەوە و هەژموونی ئێران کۆتایی بێت. 




AM:12:27:22/12/2025