هۆشداری لە دروستبوونی تەمێکی چڕ دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئەگەری دروستبوونی تەمێکی چڕ بۆ سبەی چوارشەممەی ڕاگەیاند و هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی  عێراق  هۆشدارییەکی کەشناسی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە چڕی پێشبینیکراوی تەم بۆ سبەی چوارشەممە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی  عێراق   بڵاویکردەوە کە "شەپۆلی تەم و مژێکی مامناوەند تا توند لە ناوچەکانی شارەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات، جگە لە پارێزگای ئەنبار دروست دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم شەپۆلانە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ڕوونی بینین، کە لە بەیانی سبەی چوارشەممە دەگاتە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر".

بەگوێرەی بەیاننامەکە، کەشناسی داوای لە هاوڵاتیان و ئەوانەی ڕێگەی لاوەکی بەکاردەهێنن، "رێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر، بەتایبەت لەکاتی زووی بەیانیدا، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان".




AM:12:06:24/12/2025