سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکەن و دەڵێت'' بە هیچ شێوەیەک هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی قبوڵ ناکەین.''
هادی عامری لە نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگەیاند'' هه‌ركه‌س بڵێت ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئێمه پێی ده‌ڵێین ڕێزی خۆت بگره و هه‌رگیز شتێكی وا قبوڵناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارێكیش هه‌بێت نابێت دەرەکی بێت، چونكه ده‌بێت ئه‌وه بڕیاری حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بێت".
جەختیشی کردەوە لەوەی، هەموو ئەوانەی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە باس دەکرێن تەنها دەنگۆن و ئەگەریش بابەتەکە ببێتە ڕاست بە هیچ جۆرێک چەکدانان ڕوونادات و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە ناکەن، چونکە دامەزراوەیەکی فەرمییە.
هادی عامری، پەیامی توندی دایە هاوپەیمانان، وتی'' سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وان كۆتایی به‌ئه‌ركیان بهێنن له‌عێراق، هەرکات ئەوان پابەندی بڕیار و بەڵێنی خۆیان بوون ئینجا ئەرکی گروپە چەکدارەکان دەستپێدەکات.''
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردودا سەرچاوەکان باسی لەوەکردوە کە، ئەمریکا سنووری دیاریکراوی خۆی دیاری کردووە، کە بریتییە لە دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکان و چەکداماڵینیان.