حەنان فەتلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دەڵێت " تا ئێستا چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی میكانیزمێكی روونی بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت نییه و هیوادارین سه‌رۆكێكی بێ باوك دانه‌نێن".
لە دیمانه‌یه‌كدا لە كه‌ناڵی رابیعه‌ی عێراقی، حه‌نان فه‌تلاوی سه‌ركرده له هاوپەیامەنییەکەی سودانی، رۆژی هەینی ٢٦ ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه، وتی" چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك روون بێت و ته‌نانه‌ت راگه‌ینراوه‌كانیشیان هه‌ر جارێك یه‌ك دوو وشه‌ی ده‌گۆڕێت و ئه‌گینا هه‌موو له‌یه‌كتر ده‌چێت".
سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش فه‌تلاوی ده‌ڵێ، "خوازیارین كورد و سوننه بۆ ئه‌م دوو پۆسته هه‌ر یه‌كه‌یان كاندیدێكی هه‌بێت".
ئەو پێیوایە ئه‌گه‌ر سوننه یان كورد دوو كاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مان یان سه‌رۆك كۆمار ئه‌وا پرۆسه‌كه دوا ده‌كه‌وێت.
تا ئێستا نە شیعە تەوانیوویەتی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران کاندید بکات، نە سونە کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان و، نە کوردیش کەسێک بۆ سەرۆکی وڵات، ناکۆکی هەر سێ پێکهاتەکە لەنێو خۆیاندا بەردەوامە.
دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی (خولی شەشەم) لە ڕێککەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ پەسەند کرد.
عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕێککەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ مەرسوومێکی کۆماری دەرکرد و تێیدا داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ کرد کە کۆببێتەوە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێ.
مەرسوومەکە بە ڕوونی دەقەکەی ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە لێدوانێکدا لە ڕێککەوتی ٢٠ی کانوونی یەکەم دووپاتی کردەوە کە دانیشتنی ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەم بەپێی دەستوور پابەندکەرە و ناکرێت دوابخرێت یان درێژبکرێتەوە، هەروەها پێویستە دانیشتنەکە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و دوو جێگرەکەی کۆتایی بێت.