پسپۆرێکی بواری ئابوری: بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار


پسپۆڕێکی بواری ئابوری لە بارەی دۆخی دارایی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن بە ناچاری ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار.

د. خالید حەیدەر، پسپۆڕی ئابوری، ڕایگەیاند "ئابوریناسان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەگەر کێشەی دارایی و سیولەی نەقدی بمێنێت و چارەسەر نەکرێت، بە ناچاری ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دیناری عێراقی، بەو نمونە ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە ١٠٠ دۆلار بفرۆشرێت، لە جیاتی ١٣٢ هەزار بکات، ٢٠٠ هەزار دینار دەکات".

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەکات کە لەگەڵ دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئەوا نرخی کاڵاو شتومەک گرانتر دەبێت، بە شێوەیەیەک ئەو پێداویستیانەی پێشتر بە ١٣٢ هەزار دینار کڕدراوە دەبێتە ٢٠٠ هەزار. 




PM:11:17:26/12/2025