باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە بارەی گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە دەڵێت، کە سەربەخۆن و لە ژێر ڕێنمایی ئێمەدا کار ناکەن.
سێ شەممە، ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی دیجلەدا، ڕایگەیاند " گرووپەکان لە عێراق نیگەرانن لە کاردانەوەی ئەگەریی پرۆسەی چەکداماڵینیان، هێزە عێراقییەکان گەیشتوونەتە ئاستێک، لە پێگەیشتووی سیاسی کە ڕێگەیان پێدەدات بەشێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار بدەن و مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکەن".
ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی العربی الجدید ڕاپۆرتێکی لە بارەی ژمارەی گروپە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە عێراقدا زیاتر لە ٧٠ گروپی چەکدار بوونیان هەیە و ژمارەی چەکدارەکانیان بە ٢٥٠ هەزار ئەندام مەزەندە دەکرێت".
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا هەردوو گروپی کەتائیبی حزبوڵڵا و نوجەبا بە ئاشکرا چەکدانانیان ڕەتکردوەتەوە.
٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا جەختیان لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردوەتەوە، کە ئەو گروپانەی چەکیان هەڵگرتوە و بونەتە هۆکاری مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، کۆتاییان پیبهێندرێت و چەکیان لێ بسەندرێتەوە.