پەرلەمانی عێراق کارنامەی یەکەم کۆبونەوەی بڵاوکردەوە


ڕۆژی دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبونەوە ئەنجام دەدات و سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن. 

شەممە ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، یەکەم کۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دوو شەممە، ئەنجام دەدرێت و بە پێی کارنامەی کۆبونەوەکە، سەرەتا بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئان دەست پێدەکات، و لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا ئەندامان سوێندنی یاسایی دەخۆن، لە بڕگەی دووەمدا سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵدەبژێردرێن. 

ڕۆژی ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ڕۆژی ٢٩ ئەم مانگەش بۆ یەکەم کۆبونەوەی ئەم خولەی پەرلەمان لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە دیاریکراوە. 




PM:04:59:27/12/2025