دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ یەکێک لەو کەسانە دەرکرد کە تۆمەتبار بوو بە ئەنفالکردنی بارزانییەکان.
یەک شەممە، ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی دادەوەر سەعد خەزعل جاسم لامی، لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، دوو ئەفسەری پێشووی ڕژێمی بەعس بە ناوەکانی شاکر تەها یەحیا و سەعدون سەبری جەمیل، بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئەنفالی بارزانییەکان دادگایی کران، و بڕیاردارا بە لە سێدارەدانی بە شێوەی خنکاندن تا مردن بۆ شاکر تەها، بە تاوانی بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی بارزانییەکان و فڕێدانیان بۆ ناو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی فەللوجە/سەقلاویە.
سزاکە بە پێی مادەکانی ١٢ و ١٥ی یاسای دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٥، هەروەها ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ بووە.
سەبارەت بە تاوانباری دووەم سەعدون سەبری جەمیل، سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرچوو، بە پێی هەمان ماددە لە یاساکانی ئاماژەمان پێکردوە.
دادگا ئاماژەی بەوەش کردوە کە دۆسیەی سزادراو بە لەسێدارەدان لە ماوەی دە ڕۆژدا دەنێردرێت بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی، هەروەها هەردوو سزادراو مافی ئەوەیان هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا تانە لە بڕیارەکە بدەن.
دەقی بڕیاری دادگا: