لایه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی سوننه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێکكه‌وتن به مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق.
میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردەوە'' سه‌ركرده‌كانی هێزه سوننه‌كان دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه هیچ ڕێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئەنجامبدەن، بڕیاریاندا له كاتژمێر ١٠ی ئه‌مشه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوكه‌ری ئه‌نجامبده‌ن.''
هەر یەک لە موسه‌ننا سامه‌ڕائی و محه‌مه‌د حه‌لبوسین خۆیان کاندید کردوە، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتنیش، هه‌ردوكیان ده‌چنه كێبڕكێوه و به‌ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران یه‌كێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبداتكه دوو بڕگه‌ی له به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی له‌خۆگرتوه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م بریتییه له سوێندخواردنی ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بڕگه‌ی دوه‌میش بریتییه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی.