پاش کۆبووەنەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی دواتر بۆ رۆژی ٥/١/٢٠٢٦ دواخرا.
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا هەڵبژاردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرا و فەرهاد ئەتروشی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.
لە ئێستادا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بریتین لە:
هەیبەت حەلبووسی - سەرۆک
عەدنان فەیحان - جێگری یەکەم
فەرهاد ئەتروشی - جێگری دووەم