پەرلەمانی
عێراق دوای رۆژێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی، ئەمڕۆ چوار شەممە مەرجە یاساییەکانی وەرگرتنی کانددی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری
عێراقی بڵاوکردەوە.
بەپێی
راگەیاندنەکەی پەرلەمانی عێراق مەرجەکان بەمشێوەیەیە:
یەکەم:لە دایکبووی عێراق و لە دایک و باوکێکی
عێراقی بێت.
دووەم: شایستەیی( ئەهلیە)ی تەواوی
هەبێت وتەمەنی ٤٠ ساڵی تەواو ببێت.
سێیەم: خاوەن ناوبانگێکی باش و
ئەزموونی سیاسی هەبێت و، بە دەسپاکی، ڕاستگۆیی، دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتمان
ناسراو بێت.
چوارەم:لانی کەم بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)ی هەبێت و
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە دانپێدانراو بێت.
پێنجەم:بە تاوانێکی ئابڕووبەر (مخلة بالشرف) حوکم
نەدرابێت.
شەشەم:ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری
(المساءلة والعدالة) یان هەر ڕێکارێکی دیکە کە جێگەی دەگرێتەوە، نەیگرێتەوە.
هەر
دوێنێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە دەبێت کاندیدەکان تا ٥ی کانوونی
دووەمی ٢٠٢٦ ناوەکانیان پێشکەش سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.