سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زمانی کوردی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

‌محەمەد شیاع سودانی- سەرۆک وەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٦ پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و دەڵێت " لە ساڵی نوێدا پابەندیی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان".

لە سەرەتای ساڵی نوێدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند "لەگەڵ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێدا، بە خۆشحاڵییەوە  هیوای دڵسۆزانەم ئاراستەی هەموو پێکهاتە برایەتییەکانی نیشتیمانەکەمان دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەردەوام بوونی کاری دڵسۆزانە لە پێناو خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلەکەمان، داواکارین لە خودای مەزن عێراق و گەلەکەی بپارێزێت".

‏"لە ساڵی نوێدا پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانمان لە هەموو شوێنێک و بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و خۆبەخشی بۆ دابینکردنی هەموو خواستەکانی هاووڵاتیانمان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ هەمووان"، سەرۆک وەزیرانی عیراق وادەڵێت. 

‏لە کۆتایدا محەمەد شیاع سودانی وتویەتی "خودا میزۆپۆتامیا بپارێزێت و گەلەکەی و بەها بەرزەکانی بپارێزێت، هەموو ساڵێک عێراق لە خێر و سەرفرازیدا بێت".




AM:12:44:01/01/2026