بەغدا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەیەک لە باشووری بەغدای پایتەخت، سەرجەم ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند" لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک کە لەناو شوقەکەیان لە کۆمەڵگەی ئەلقادیسیە لە ناوچەی مەحمودییە لە باشووری بەغدا " پیاوێک کە وەک ئەندامی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری کاری دەکرد، لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچە تازە لەدایکبووەکەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەدایک بووە، گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکانیان دەرهێنایەوە و گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، و بەدواداچوونە سەرەتاییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕووداوەکە بەهۆی شۆرت کارەباوە بووە.






PM:03:28:01/01/2026