ڤیدیۆ.. لە بەسرە ١٧ کەس بەتۆمەتی دەستدرێژی بە کۆمەڵ بۆ سەر کچێکی گەنج دەستگیرکران


ئێوارەی ئاهەنگی سەری ساڵ لە کۆرنیشی بەسرە بە سەدان گەنج گێچەڵی سکێکسی و دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی گەنج، رۆژی هەینی ٢ی کانوونی دووەم بە فەرمانی پارێزگاری بەسرە ١٧ کەس دەستگیرکران.

پارێزگاری بەسرە، لە دوای ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی ١٧ کەس بەشێوەیەکی نا مرۆڤانە و بە تۆمەتی گێچەڵپێکردن (تەحەڕوش) بە کچێک لە کۆرنیشی بەسرە، رایگەیاند  "کێشەکە لە ژمارەی تێوەگلاواندا نییە، بەڵکو لە بوونی عەقڵیەتێکی کۆمەڵی لادەردایە کە مەیلی بۆ ڕەفتاری نەرێنی هەیە، ئەمەش کارێکی تەواو ڕەتکراوەیە و ڕێگە نادرێت بەردەوام بێت."

هەروەها دوپاتی کردەوە " دەسەڵاتداران چاوپۆشی لە هیچ پێشێلکارییەک ناکەن کە دەست بۆ کەرامەتی هاوڵاتییان و ئاسایشی کۆمەڵگە بەرێت".

پارێزگاری بەسرە جەختیشی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی یاسا بە " توندترین شێوە بەرامبەر هەموو تێوەگلاوان بێ هیچ جیاکاری و بەدەرکردنێک".

لەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کچێکی گەنج پێشاندەدات کە بەسەدان گەنج دەوریان داوەو ژمارەیەکی بەرچاو دەستی بۆ درێژ دەکەن و ئازاری دەدەن و شەهوەتی سێکسی خۆیانی پێ کپدەکەنەوە، کچە گەنجەکەش هەر هاوار دەکات کە رزگاری بکەن.





PM:06:32:02/01/2026