لە دیالە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خێزان شەڕەتەقە دروستبوو کە تێدا پێنج کەس کوژراون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دیالە ئەمڕۆ هەینی ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، رایگەیاند'' بەهۆی شەڕەتەقە لە ناحیەی خان بەنی سەعد لە بەعقوبە، ٥ کەس کوژران و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.''
لەبارەی دۆخی بریندارەکان، عەمید هەیسەم وتی" دۆخی هەندێک لە بریندارەکان باش نییە و ئێستا لە نەخۆشخانەی بەعقوبە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن."
دەشڵێت" هێزەکانی پۆلیس و سوپا لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکراون."
ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکراکرد کە شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە لەنێوان دوو خێزانی خێڵی خەفاجە، شەڕەتەقە و پێکدادان روویداوە.