کەشناسی هۆشداری لە هاتنی سەرمایەکی سەخت دەدەات


دەستەی کەشناسی عێراق دەستپێکی شەپۆلێکی سەرمای سەختی جەمسەری ڕاگەیاند کە کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی عێراق دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە نزمترین پلەکانی گەرما لە زۆربەی شارەکانی باکور و ناوچەکانی ڕۆژئاوا و بەشێکی ناوچەکانی ناوەڕاست دەگاتە سفر پلەی سەدی یان کەمتر.

لە راگەیەنراوێکدا رۆژی شەممە دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە  "بەهۆی کاریگەرییەکانی شەپۆلی جەمسەری، پێشبینی دەکرێت کەش و هەوای زۆر سارد لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق لە کاتژمێرەکانی بەیانی و شەودا زاڵ بێت، کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی نزمترین پلەی گەرما بۆ سفر پلەی سەدی یان کەمتر لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژئاوا و بەشێکی ناوەند، هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەیی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەند و باشوور."

ئاماژه ی بەوەشدا "ئەمەش لەگەڵ چالاکیی بای وشکی باکوور بۆ باکووری ڕۆژئاوا، کە بەشدارە لە زیادبوونی هەستکردن بە سەرما بەتایبەتی لەکاتی شەوان و بەیانی زوودا بەتایبەت لە ناوچە بیابانییەکان و بەرزاییە شاخاوییەکان".

 جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەگەری دروستبوونی بەستەڵەک هەیە، ئەمەش پێویستی بە وریایی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست هەیە".




PM:01:11:03/01/2026