پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتی ڕۆژی دوو شەممەی بڵاوکردەوە


پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دوو شەممە دانیشتنی دووەمی خولی شەشەم ئەنجام دەدات و بە پێی کارنامەی بڵاوکراوە پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات و هەنگاوی کردەیی بۆ ڕێکخستنی لیژنە پەرلەمانییەکان دەنێت.

شەممە، ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕۆژی دووشەمە پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی سەبارەت بە دوو تەوەر کۆ دەبێتەوە، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کە چوارچێوەی یاسایی و ڕێکاریی کارەکانی ناو پەرلەمان دیاری دەکات.

لە تەوەری دووەمدا ، لێژنەیەک پێکدەهێنرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان، بە پشتبەستن بەو یاسا و ڕێسایانەی لە پەیڕەوی ناوخۆدا جێگیرکراون.

یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم دوو شەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو کە پەرلەمانتاران سوێندنی یاساییان خوارد و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەڵبژێردرا. 




PM:07:45:03/01/2026