داهاتی نانەوتی پرسی سەرەکی پەرلەمانی عێراقە

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە سێێ خۆی بڵاوکردەوە، باس لە بابەتی داهاتی نانەوتی دەکات 

ڕۆژی شەممە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچیت، تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی عێراق.

بڕگەی هەرە گرنگی کۆبوونەوەکە بریتییە لە بانگهێشتێکی گشتی بۆ پەرلەمانتاران بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی سەرچاوەکانی داهاتە نانەوتییەکان بکەن.

هاوکات، بەپێی ئەو کارنامەیەی کە فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانی بڵاویکردووەتەوە، دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ی بەیانی دەستپێدەکات. 

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی کە بە دەنگی ئەندامە نوێکانی پەرلەمان هەڵبژێردران.




PM:10:58:05/01/2026