دوانیوەڕۆی چوار شەممە ١٤ ی کانوونی دووەم لە بەیاننامەیەکدا پەرلەمانی عێراق ناوی ١٥ کاندیدی بڵاوکردەوە کە دۆسیەکانیان هیچ کێشەیەکی نییەو دەتوانن بەشداری کێبەرکێکە بکەن.
بەپێی راگەیاندنەکە ئەو کاندیدانەی پەسەند نەکراون دەتوانن لەماوەی سێ رۆژ تانە لەبڕیارەکە بدەن و لەدادگای فیدراڵی تۆماری بکەن، دواتر لەدوای سێ رۆژ دادگای فیدراڵی وەڵامیان بداتەوەو ڕەوانەی پەرلەمانی بکاتەوە، پەرلەمانیش لەماوەی سێ رۆژ وەڵامیی دادگای فیدراڵی وەربگرێت و دوبارە ناوەکان پەسەند بکات، پاشان ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکات و تا ٢٩ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پۆستی سەرک کۆمار بکرێت.
ماڵپەڕی " سپی " وەک یەکەم ماڵپەڕ رۆژی دوو شەممە بڵاویکردەوە مەلا بەختیار کاندیدی بەهێزی ئەو پۆستە، لەبەر هەبوونی کێشە لە بڕوا نامەکەیدا، کاندیدبوونی رەتکرایەوە.
ناوی کاندیدە پەسەنکراوەکان ئەمانەن:
١- شوان حوێز فەریق نامیق
٢- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
٣- حوسێن تەها حەسەن محەمەد سنجاری
٤- نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
٥- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
٦- سامان عەلی ئیسماعیل شالی
٧- سەباح ساڵح سەعید
٨- عەبدوڵڵا محەمەد عەلی زاهیر
٩- عەبدوللەتیف محەمەد جەمال ڕەشید شێخ محەمەد
١٠- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەلیوی
١١-نزار محەمەد سەعید محەمەد کەنجی
١٢- سەردار عەبدوڵڵا مەحمود تایمز
١٣- فوئاد محەمەد حوسێن بەکی
١٤- موسەننا ئەمین نادر
١٥- نەوزاد هادی مەولوود