تورکیا لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق هەڵوەشاندەوە و لە سبەینێوە گەشتەکان تەنها بەڕۆژ دەست پێدەکەنەوە.
پێنج شەممە، ١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ئەحمەد وەحید، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئاگادارکردنەوەیەکمان لە لایەنی تورکیاوە بۆ هاتووە بۆ ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا بەرەو عێراق و بەپێچەوانەشەوە، لە سبەینێوە گەشتەکان تەنیا بە رۆژ دەبێت".
دواین گەشتی ئەمڕۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی بەغداد و تورکیا کاتژمێر ١:١٧ خولەکی دوای نیوەڕۆ بوە، بە پێی زانیارییەکانی خشتەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئێیەرلاینز)، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم شەو بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئاساییە.