نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق: بە دۆسیەی گرنگەوە دەگەڕێمەوە

‌نێردەی ئەمریکا و وەزیری جەنگ

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، باس لەوە دەکات لە کۆشکی سپی کۆبونەوەی گرنگی ئەنجامداوە و نەخشە ڕێگای نوێیان بۆ عێراق داڕشتوە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق کاریان لەسەر دەکەن.

هەینی، ١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند " ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ پێت هێگزس، وەزیری جەنگ و د. سەباستیان گۆرکا، بەڕێوەبەری ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد".

ساڤایا لە بارەی کارەکانی لە عێراق دەڵێت " لەوێ لەگەڵ بڕیاربەدەستە پەیوەندیدارەکاندا کۆدەبمەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی عێراقدایە"

مارک ساڤایا لە ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦، وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەستبەکار بووە، پێشتر چەند جارێک جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند پرسێک.




AM:09:51:16/01/2026