برایەکی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆچی دواییکرد


برای مەرجەعی گەورەی شیعەکانی عێراق عەلی سیستانی ئەمرۆ هەینی کۆچی دواییکرد.

برای مەرجەعی باڵای شیعەکان، عەلی سیاستانی کە ناوی سەید هادی سیستانی یە بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.

هادی سیستانی کە یەکێک بووە لە کەسایەتییە ئاینییەکان لە ئێران لە شاری قوم ژیاوەو هەر لەوێش گیانی سپاردووە، بڕیارە بهێنرێتەوە بۆ عێراق و لە شاری نەجەف لە مەراسیمێکی ئاینیدا لە گۆڕستانی گەورەی شیعەکان بە خاک بسپێردرێت.





PM:05:51:16/01/2026