رۆیتەرز: ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابوری لە عێراق دەکات بە داهاتە نەوتییەكانیشەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاند، ئەمریکا هەڕەشەی لە سیاسییە گەورەکانی عێراق کردووە، ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە حکوومەتی نوێدا بەشداری پێبکەن سزایان بەسەر دەسپێنن بە داهاتە نەوتییەکانیشەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردوەتەوە کە واشنتۆن هەڕەشەی لە سیاسەتمەدارانی باڵای عێراق کردووە و بە ساندنی سزا بەسەر دەوڵەتی عێراقدا، لەنێویاندا داهاتە نەوتییە گرنگەکانی، ئەگەر ئەو گرووپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانییان دەكات بەشداری لە حکومەتی داهاتوودا بكەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لە هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسانی ئەمەریکا داوای پلانێکی باوەڕپێکراو و خێرایان لە بەرپرسانی باڵای عێراق کردووە بۆ چەکداماڵینی ئەو گرووپانە، هاوکات ئەمریکا هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی سزادانی کردووە لە ئەگەری ئەنجامنەدانی ئەو کارە، هەڕەشەکانیش بریتین لە "ڕێوشوێنی ئابووری، لەوانەش سنووردارکردنی دابینکردنی ئەو نەختینانەی کە بۆ عێراق دەنێردرێت لە بەرامبەر فرۆشتنی نەوتدا".

رۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەکانەوە دەڵێت" ئەمریکا پشتگیری لە سەروەری عێراق دەکات، ئەوەش بە هیچ شێوەیەک رۆڵێک بۆ میلیشیاکانی پاڵپشتیکراوی ئێران ناهێڵێتەوە کە هەوڵ بۆ بەرژەوەندییە پیسەكان دەکەن".

بە گوێرەی رۆیتەرز یەکێک لەو کەسانەی کە واشنتۆن ناڕەزایی بەرامبەری هەیە، عەدنان فەیحانە، ئەندامی گرووپی عەسائیبی ئەهلی هەقە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەمریکا دژی دانانی فەیحان بووە بۆ ئەو پۆستە.




PM:01:02:24/01/2026