سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی سێ شەممە، ٢٧ ئەم مانگەی بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە دیاری کردوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
یەک شەممە، ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند "کۆبونەوەی سێ شەممە ٢٧-١-٢٠٢٦، تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق".
هەینی ٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی ناوی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی تانەی چوار بەربژێری دیکەی پەسند کرد، لیستە نوێیەکە ناوی ١٩ کەسایەتی لەخۆدەگرێ.