کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە کە وێنە مانگی دەستکردەکان دەریدەخات کە هەوری بەرهەمهێنەری باران بەسەر زۆرێک لە ناوچەکانی شارەکانی باکووری وڵاتدا چڕ دەبێتەوە لە کاتی شەودا، جگە لە بەشێک لە دیالە و ئەنبار.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە "ئەمڕۆ شەممە بارانێکی کەم دەبارێت لە ناوچە پەرشوبڵاوەکانی باکوری وڵات، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوری دهۆک و باکوری نەینەوا و باکوری هەولێر لە ڕۆژدا، هەروەها ئەگەری باران بارین هەیە لە شەواندا، لەنێویاندا ناوچە شارەکانی باکوور، هەروەها باکووری سەلاحەدین و باکووری دیالە."

ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی گەرمای ڕێژەیی لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا کەشوهەوای ناوچەی باکور مامناوەند دەبێت، بەو پێیەی وڵاتەکە کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرمی لەسەرە کە لە ئەفریقاوە دێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێشبینییەکانی ئێستا ئاماژە بەوە ناکەن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا عێراق کاریگەری شەپۆلێکی سەرمای توندی لەسەر بێت. 




PM:01:03:31/01/2026