پۆلیسی نەجەف: نوێنەری ئیمام مەهدی دەستگیرکرا

‌وێنەی دەستگیرکراوەکە کە پۆلیسی نەجەف بڵاویکردوەتەوە

پۆلیسی نەجەف بڵاویکردەوە، کە کەسێکیان دەستگیرکردوە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایتییەکانەوە بانگەشەی ئەوەی کردوە کە "باڵیۆزی پێنجەمی ئیمام مەهدیە".

سێ شەممە، ٣ شوبات ٢٠٢٦، پۆلیسی نەجەف ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیریان کردوە بانگەشەی کردوە کە نوێنەری ئیمام مەهدیە و لە بازاڕی حوەیش لە نەجەف لەگەڵ ئیمام مەهدی یەکتر دەبینن، بەو هۆکارە بە نامەی نوسراو  و دەنگی خەڵکی "هەڵخەڵەتاندوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی ئەو خەڵکانە لە دەوری خۆی کارەکەی ئەنجام داوە".

 بە وتەی تۆمەتبارەکەش هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو بازاڕە لەبەر ئەوە بووە کە کامێرای چاودێری تێدانییە.

دەستگیرکراوەکە بە تۆمەتی پێشێلکاری و تێکدانی بەها ئاینییەکانەوە و بە مادەی ٣٧٢ یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، کە سزای لە سێ ساڵ زیاتر نییە.

ئیمام مەهدی دوازدەمین و دوایین ئیمامی شیعەکانە، کە پەیڕەوکارانی ئەو مەزهەبە پێیانوایە بەر لە کۆتایی هاتنی دنیا دەگەڕێتەوە. 




PM:04:21:03/02/2026