به بۆنه‌ی زیاره‌تی شه‌عبانیه‌وه له پارێزگاکانی (بەغدا، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، بابل، دیاله، زیقار، به‌سڕه، میسان، موسەننا) بۆ سبه‌ی چوار شه‌ممه، بڕیاریاندا ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت رابگرن، بەڵام پشووەکە هەرێم ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، هەریەک لە پارێزگاکانی (بەغدا، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، بابل، دیاله، زیقار، به‌سڕه، میسان، موسەننا) بڕیاریاندا سبه‌ینێ چوار شه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان رابگرن، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئاماده‌كاریه‌كان و به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی شه‌عبانیه گه‌ڕانده‌وه.
لای خۆشیەوە، عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە ٤ی شوبا تلە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكان دەبێتە پشوو بەبۆنەی یادی ١٥ی شەعبان و یادی لەدایكبوونی ئیمام مەهدی."
ڕوونیشی كردۆتەوە، پشووەكە ئەو فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنیانە ناگرێتەوە، كە سیستمی دەوامیان جیاوازە تاكو بەردەوام بن لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان.