ناوەندە سیاسی و ڕاگەیاندنەکانی عێراق چاودێری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەوئاهەنگی دەکەن بۆ یەکلاکردنی هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆک وەزیران، لە کاتێکدا کە ناکۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پۆستەکە بەردەوامە.
عەلی سابر کینانی، ئەندامی فراکسیۆنی (ئەبشر یا عێراق) ڕایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچیوەی هەوئاهەنگیدا ئەنجامی سەردانی شاندەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پێشنیازانە تاوتوێ دەکرێن کە دەربارەی پۆستی سەرۆک کۆمار خراونەتە ڕوو لەگەڵ دیاریکردنی بنبڕێکی کاتی کە لە دوو ڕۆژ تێپەڕ نەکات بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتی کۆمار و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش باس دەکرێت".
کینانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە چوارچێوەی هەوئاهەنگی تا ئێستا پابەندە بە کاندیدکردنی نوری مالیکی، بەڵام ئەگەری هەیە بەپێی ئەنجامی گفتوگۆکان گۆڕانکاری ڕوو بدات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە چوارچێوەی هەوئاهەنگی بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە" کە پێشنیازی ئاڵوگۆڕی پۆستە سیاسی و حکومەییەکان کراوە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا وەک یەکێک لە ڕێگەچارەکان بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستنەی بە هۆی پۆستی سەرۆ کۆمارەوە دروست بووە".