ئەم ئێوارەیە ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان لە ماڵی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڵاوکردەوە.
پێنج شەممە، ٥ شوبات ٢٠٢٦، ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان بە بێ بەشداری هاوپەیمانی عەزم کۆبونەوە، لە دوای کۆبونەوەکە ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوکردەوە و سوپاسی چوارچێوەی هەماهەنگیان کرد بۆ هەنگاوەکانیان بەرەو "یەکڕیزی نیشتمانی و بە گرنگزانینی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی".
ئەنجومەنەکە جگە لە هاوپەیمانی عەزم جەختیان لە بڕیارەکانی پێشتریان کردوەتەوە کە لە نامەیەکدا ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگیان کردبوو و تیایدا هاتبوو ڕازی نین بە بەربژێرکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سونەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بە بەشداری پەرتەکانی تەقەدووم و جەماوەری نیشتمانی، هاوپەیمانێتیەکانی سەروەری، عەزم و حەسم دروستکرا.