ئەفسەرێک و کارمەندێک لە کاتی ئەرکدا کوژران

‌وێنەی ئەفسەر و کارمەندە کوژراوەکە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کوژرانی دوو کارمەندیان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بڵاوکردەوە.

شەممە، ٧ شوبات ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند "پاش ئەوەی لە کەربەلا، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند تاوانبارێک دەردەکات، تیمێک لە پۆلیسی شارەکە ڕادەسپێردرێن بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، بەڵام داواکراوان خۆیان ڕادەستناکەن و ڕووبەڕووی ئەو هێزەی پۆلیس دەبنەوە".

"لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا ئەفسەرێک بەناوی ئەحمەد محەمەد و کارمەندێک بەناوی عەلی عەبووش عیسا کوژران" وەزارەتی ناوخۆی عێراق وا دەڵێت. 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە "ئەوەی ئەو دوو کارمەندە ئەنجامیانداوە بەرزترین و پیرۆزترین ئاستی قوربانیدانە لەپێناو جێبەجێکردن و چەسپاندنی یاسادا". 




PM:03:13:07/02/2026