ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک بڵاوکردەوە.
یەک شەممە، ٨ شوبات ٢٠٢٦، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "پرۆسەی گواستنەوەکە بە پێنج پاس ئەنجامدراوە و لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی زۆر توندا بەڕێوەچووە، کاروانی پاسەکان لەلایەن ژمارەیەک زرێپۆشی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە پارێزگارییان لێکراوە و لە هەمان کاتدا فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە بۆ پاراستنی ڕێگای کاروانەکە".
ڕوانگەکە لە بارەی گوستنەوەی زیندانیە داعشەکان لە دوێنێ شەممەدا وتی "حەوت پاسی دیکە کە چەکدارانی داعشیان هەڵگرتبوو، بە یاوەریی زرێپۆشی ئەمریکی لە شاری قامشلۆوە بەرەو سنووری عێراق بەڕێکەوتبوون".
هەنگاوە بەشێکە لە هەماهەنگییەکانی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەکدارانی داعش و پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان، تاکو ئێستا ژمارەی تەواوی چەکدارە گواستراوەکان و شوێنی نیشتەجێکردنیان لەناو خاکی عێراق ئاشکرا نەکراوە.