مالیکی: ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا بێت

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا جەتخت لەوەدەکاتەوە کە ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا بێت و هێزه‌ چه‌كداره‌كان ته‌نیا له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقدا بن.

نووری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی شیعەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند" پێویسته‌ له‌ عێراق چه‌ك ته‌نیا به‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و خاوه‌نی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو بین كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی گشت عێراقییه‌كان بكات".

نووری مالیكی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، عێراقییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئازاریان به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه‌ چه‌شتووه‌ و ئێستا كاتییه‌تی به‌ كه‌رامه‌ت و ئارامییه‌وه‌ بژین.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدایه‌ و پێویسته‌ یاسا سه‌روه‌ر بێت و چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كاندابن، ئه‌وه‌ش بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگیر دێنێته‌ كایه‌وه‌.

هاوكات نووری مالیكی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ کاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.




AM:11:36:11/02/2026