وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە و ناوی ئەو وڵاتانەی تێدایە کە هاوڵاتیانی ئەمریکا ناتوانن گەشتی بۆ بکەن بە هۆی مەترسیداریانەوە و نەبوونی پاراستنیان، لە ناو لیستەکەدا عێراقیش هەیە.
چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، بەپێی نوێترین ڕاگەیەندراوی بەشی کاروباری کونسوڵگەریی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لیستی ناوی ژمارەیەک وڵات هاتوون کە لە ئاستی چوارەم بەرزترین ئاستی هۆشدارییدان و بە واتای گەشت مەکە دێت ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ سەختیی بارودۆخی ناوخۆیی و سنوورداریی توانای واشنتن دەگەڕێتەوە لە بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانیان لەو شوێنانە.
ناوی ئەو وڵاتانەی گەشتکردن بۆیان قەدەغەیە لە ئەمریکاوە بریتین لە: عێراق، ئێران، سوریا، یەمەن، لوبنان، ڕووسیا، ئۆکراین، بێلاڕووس، ئەفغانستان، کۆریای باکوور، بۆرما، سوودان، باشووری سوودان، لیبیا، سۆماڵ، مالی، نەیجەر، بۆرکینافاسۆ، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ڤەنزوێلا و هایتی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە، ئەوڵاتانە ناوچەی مەترسیدارن و پێویستە هاوڵاتییانی ئەمریکی بە هیچ بیانوویەک نەچنە ئەو وڵاتانە.