ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: هیچ مەترسیەک لەسەر مووچە نییە

‌مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق

ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە مەترسیەکانی داهاتی عێراق و کێشەی مووچە قسەی کردوە.

سێ شەممە، ١٧ شوبات ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی مووچەخۆران نییە، كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراق دابینكردنی  داهاتە بۆ مووچەی مووچەخۆران، هەموو ئەو دەنگۆییانە باس لە دواكەوتنی مووچە لە ٣٠ رۆژ بۆ ٣٥ یان ٤٥ رۆژ دەکەنەوە دوورە لەراستیەوە، حكوومەت بڕیاری لەو شێوەیەی نییە".

دوای ئەوەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی عێراق هەفتەیەک دواکەوت هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئیتر لە عێراقدا ٤٥ ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێت.

حکوومەتی عێراق چەند ڕێگایەکی گرتۆتەبەر بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان چەندین بڕیاری دەرکردووە، تاوەکو بتوانێت پارەی پێویست بۆ وەزارەتی دارایی دابین بکات و مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

بە گشتی عێراق پێویستی بە نزیکەی ٨ ترلیۆن دینار هەیە بۆ مووچەی هەر مانگێک.




PM:03:10:17/02/2026