سەڕەرای ناڕەزایەتی کورد و گرژییەکانی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق، پۆستی سوپاسالاری عێراق کە پشکی کورد بود لێی سەندرایەوە، و سوپا سالاری نوێی عێراق دەستنیشانکرا و لە پەیامێکدا وتی" كاردهكات بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق و پەرەپێدانی سیستمە سەربازی و شەڕکەرەکانی".
رۆژی چوارشەممە ١٨ی شوبات عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا لەدوای دەستنیشانکردنی وەکوو سوپاسالاری عێراق له پهیامێكدا باسی لهوهكردوه "بە هەستێکی قوڵی بەرپرسیارێتی، سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆم ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەکەمی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان دەکەم کە متمانەی نوێنەرانی گەلیان پێسپاردم و دەنگیان پێدام بۆ راسپاردنی من وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپای بەجەرگی عێراق".
ئاماژهی بهوهشكردوه، سوپاس و پێزانین بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دهكات، هەروەها بۆ ئەندامانی حکومەت بۆ پشتیوانی بەردەوامیان.
عەبدولئەمیر ڕەشید دەشڵێت "پابەندبونم نوێ دەکەمەوە بۆ بەردەوامبون لە کارکردن بە پەرۆشەوە لەگەڵ هەمو ئۆرگانەکانی یاسادانان و جێبەجێکاری پەیوەندیدار".
ئهوهشی خستهڕو "لەگەڵ براکانم لە وەزارەتی بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و هەمو دامودەزگا ئەمنییەکان كاردهكات بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق و پەرەپێدانی سیستمە سەربازی و شەڕکەرەکانی، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، وەک چۆن گەلی عێراق هەمیشە ناسیویانە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە پۆستی سوپاسالاری عێراق، پشكی كوردە و لە کۆبوونەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق گرژی دروست بوو و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە توندی دژی شێوازی دەنگدان لەسەر پۆستی سوپاسالاری سوپای عێراق وەستایەوە و بە "پێشێلکارییەکی زەقی دەستووری" وەسفی کرد ووتی" سکاڵا دەبەین بۆ دادگا".